ئەگەرچی لەززەتی ڕۆحە، مودام، ڕەتڵی مودام
Appearance
ئەگەرچی لەززەتی ڕۆحە، مودام، ڕەتڵی مودام | شتێکی دیکەیە ئەمما لە دەستی دڵبەر: جام |
بەهار و فەسڵی گوڵ و خەڵوەت و بەساتی چەمەن | چ خۆشە بادە، بەدەستی نیگاری سەروو ئەندام |
بەهاری پار، چ عەیشێکی بەرقەرارم بوو | حەبیبی خۆم لە کەنار و نیگاری خۆم بەمەرام |
هەزار خۆزگە بەپار، ئەو دەمی کە پێکەوە بووین | لە شام تا دەمی سوبح و لە سوبح تا دەمی شام |
دەمێ بەپەنجەی نازی دەدامێ ساغەری مەی | دەمێ بەعیشوە و بازی، دەیدا سەبووحی رام |
دەمێ لە خەندەیی خونچەی بەگوڵشەکەر مەشغووڵ | دەمێ بەغەمزەیی جادووی بەنێرگس و بادام |
نیگاری مە؛ ئەمە تاکەی بەدەرد و ڕەنج و فیراق؟ | ویساڵ گەر نییە مومکین، موییەسەرە پەیغام |
خودا چ ئولفەتە، گرتوویە دڵ، بەتوڕەیی تۆ | هەتا لە باوەشی نەگرێت، ناگرێ ئارام |
من و نەسیمی سەحەرگاهـ و بولبولی شەیدا | ئوممێدەواری گوڵێ بووین، ئەوان دیان، من مام |
بەهەر تەریقێ دەکەم؛ من بەبەندەگیی ئیقرار | قبووڵی بێ شەهی خوبان؛ ئەگەر ئەدەب بەغوڵام |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|