ئەگەرچی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با ناکەم
Appearance
ئەگەرچی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با ناکەم | ئیلاهی زۆر شوکور ئوممێدی نانێ من لە شا ناکەم |
لە سایەی زەحمەتی قاچ و سەر و شان و دەس و ئەستۆم | لەبۆ کەس چاولەبەر نیم و خەیاڵی ڕێی ڕیا ناکەم |
لەبەر تاڵی زەمانە و شەربەتی ئەشعاری شیرینم | هەتا ئەم دوو تەعامەم بێ خەیاڵی شەکر و چا ناکەم |
بە شاڵی خاکەکەم ڕازیم و ئەیپۆشم هەتا مردن | لە فاسۆن و گەبەردین تا ئەبەد سەڵتە و کەوا ناکەم |
مەلایی و خوێندەواری خوو و ڕەوشتی خۆم و باوامە | کەچی من ئارەزووی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم |
وەها غەرقی مەراقی پڕ جەخاری کاری ناپاکم | ئەگەر خۆم بم بە لوقمان سەدیەکی دەردم دەوا ناکەم |
بە ئوممێدم بە سەربەستی لە حەشریشا نەجاتم بێ | لە دنیادا کە هیچکەس تووشی ئازار و بەڵا ناکەم |
ئەگەر شیعرێ بڵێم و نەشری کەم هیچم لە کەس ناوێ | لە فیکرا پەیڕەوی مەرحوومی زاتی شێخ ڕەزا ناکەم |
ئەگەر موفتی، یەکێ پەیدا نەکەی هاودەرد و هاودینت | بڵێ تا هەم شکاتی گەردشی چەرخی لە لا ناکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|