ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
Appearance
ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین | وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین |
تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە | عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین |
ئاهوویەکی وەحشە، دڵ وەحشی دەکا | ئەی دڵ ئاگا بە، بە وەحشی دەرنەچین |
حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی | عەیشی سوورم پێ دەکا هەر دەم بە شین |
ناری ئەمڕۆ عاجز و ئاشوفتەیە | جەرگی سووتاوە بە هیجری نازەنین |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|