ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
Appearance
| ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد | هاتەوە خزمینە با ئێمەش بخوێنین ان يكاد |
| لەرزی پیری نایەڵێ دەستم عەسا بگرێ، زەمان | نایە دەستم کلکی ڕەشمەی ئەسپە سەرکێشی موراد |
| شكراً لله هەرچی مەقسوودی دڵم بوو هاتەجێ | چاو و دڵ هەردوو بەرەو ڕووی یارە ڕووناکە و گوشاد |
| من کە چاوم کەوتە یاری بەختیار ئەوسا وتم: | کامە کامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد |
| چاک و دونیا هەردوو خاتریان لە حەق یەک چا نییە | بۆنی گوڵ ئازارە بۆ قالۆنچە ئەی مەردی جەواد |
| با لەمەولا عومری ڕابوردوو قەزا گێڕینەوە | ڕوو لە مەولا کەین و هەم بگرینەوە ڕێگەی ڕەشاد |
| سەربڕینی نەفسی ئەممارە جیهادی ئەکبەرە | شێرە تەقوا، نەفسە ڕێوی سابیری ڕۆژی جیهاد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|