ئەو کەسەی کە خووی خۆی لەلا خۆشە
Appearance
ئەو کەسەی کە خووی خۆی لەلا خۆشە | با خراپیش بێ، نایگۆڕێ بۆشە |
زۆرتر خووی خراپ کە باو ئەسێنێ | وا لە پیاو ئەکا چاری نامێنێ |
هی ئەوتۆ هەیە بە چاولێکەری | هەرچی هاتە پێش ئەیداتە بەری |
ئەمەوێ ڕۆژێ هەر بۆ تەجرەبە | لە شوێنێ تووشی چوار پێنج کەس ببە |
بڵێ: کوڕینە وا لەو مزگەوتە | بانگی دا و نوێژی بە جەماعەتە |
وەرن با بچین، بزانین کێ دێ؟ | دیارە کە هیچیان ڕوو ناکەنە وێ |
ئینجا بڵێ: ئای کوڕینە وەرن | تیاترۆ هاتووە، کچ هەڵدەپەڕن |
سنگ و قۆڵی ڕووت، گۆرانی ئەڵێن | «ویزیتە»یش هەیە بێ «ئینتر»ە و بەڵێن |
ئەوسا بڕوانن چەندی لە شوێنە؟ | وای لێ هاتوە ئەم ڕێ و ئەم شوێنە! |
خۆم لە بیرمە پیاوی داوین پیس | ئەکەوتە بە «حەد» ئەیانکوشت بە لیس |
ژنیش خۆڵ و دۆی ئەکرا بە سەرا | شار بەدەر ئەکرا بە چەپڵە و هەرا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 969
1949/06/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|