ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە
Appearance
| ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە | دووی با کەوتووە، ڕەنج بە باییە |
| خودبینی عەکسی ئاوێنەی دێوە | ئەمدیوی دیوی، دێوی سەر کێوە |
| بۆیە گلێنەی چاوم خۆش ئەوێ | ئەبینێ و چاوی بە خۆی ناکەوێ |
| دنیا ئەبینێ و خودبینی ناکا | عەزیزە لەناو ئەندامی چاکا |
| بەدکار لای گەورە کە تێدەکۆشێ | پەڵە هەور تیشکی ڕۆژ دائەپۆشێ |
| خوا ڕەگی چقڵ لە بن هەڵکەنێ | دەست بۆ گوڵ ئەبەی، دەستت ئەڕنێ |
| هەنگوینیش چزووی هەنگی لەگەڵە | بەڵێ هەر نۆشێ، نێشی تێکەڵە |
| ئەمە فەرموودەی ڕاستی «نەبی»یە | کە لە جیهان دا ئاسایش نییە |
| ئەگەر سەرکەوتن تا سەر، سەربگرێ | بۆچی لە بەهەشت ئەکراینە دەرێ؟ |
| دیارە کە خۆشی بۆ کەس نامێنێ | لەبیر نامێنێ کەیفەکەی دوێنێ |
| ئەمڕۆ کەوتووینە ناو دۆست و ئاواڵ | کە شەوت لێهات، خەوە یا خەیاڵ |
| لەگەڵ تاڵیشیا دنیا شیرینە | هەندێک بە دینی دنیا بێدینە |
| هەیشە کە دنیا «دەنی» ئەزانێ | دوورە لە دەوری دوونان بۆ نانێ |
| بە هیوای ڕەزای خودا بێ غەمە | لە پاشەبەرەی نەوەی ئادەمە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 710
1943/06/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|