ئەو کەسەی ئەبێ بە واسیتەی خێر
Appearance
| ئەو کەسەی ئەبێ بە واسیتەی خێر | بۆ باغی بەهەشت ئەبێ بە ئاودێر |
| بەهەشت قۆناغی پیاوی سەخییە | «بەخیل» لە سایەی «تووبا» بەرییە |
| ئەوی ئەیبەخشێ مایەی نەجاتە | هەرچی مایەوە ماڵی میراتە |
| سێ ڕۆژ ناکۆک بی لەگەڵ برای دین | دڵت ژەنگ ئەگرێ «مەحروومیە» لە دین |
| عەزیزی قەومت کە هاتە کزی | دەسگیری بکە زۆرتر بە دزی |
| پزیشک ئەپرژێ لە پیر وەک «کوورە» | بە دەست خۆی نییە تۆ لێی ببوورە |
| کە بەڵێنت دا زوو بەجێی بێنە | شەرت بەجێهێنان، ڕوکنی ئایینە |
| کاتێ بە دۆستی دەستێکت گوشی | ئەبێ بۆ ئیشی بەدڵ تێکۆشی |
| هەر خزمێ لەگەڵ تۆدا نەسازێ | ڕاستی کەرەوە بە چەکوش و گازێ |
| چونکو مودارا حوکمی دنیایە | ئەوی مودارای نەبێ تەنیایە |
| بە پێی عەقلی خەڵک لە گەڵیان بدوێ | کە گیا بە هەوای سروشتی ئەڕوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 724
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|