ئەو چەنبەری گێسوو، کە موزەییەن بەپەڕەنگە
Appearance
ئەو چەنبەری گێسوو، کە موزەییەن بە پەڕەنگە | سەد نامی خودا، چەندە مەلیح و چ قەشەنگە |
ڕوخسارە! درەخشندە لە ناو زوڵمەتی پەرچەم | یا پەرتەوی میهر و ئوفوقی وادیی زەنگە! |
لێوت؛ بە سوخەن دێنییە ئیعجاز، مەسیحە | چاوت؛ بە فەتەن، فیتنەیی ئیسلام و فەرەنگە |
خوێنی دڵی مەت کردە خەززابی کەفی ڕەنگین | ئەو دوو کەفە ڕەنگینە، چ موحتاجی بە ڕەنگە |
چاوت ئەگەر ئەمشەو بەنیگەهـ؛ مایلی سوڵحە | زوڵفی سیەهت بۆچی دەگەڵ مەی، سەری جەنگە! |
سەختیی دڵی تۆ؛ شەوقی دڵی نازکی ئێمە | وەک سوحبەتی خارا و سەبوو؛ شیشە و سەنگە |
بێ وەجهە بکەم فکری ڕەهایی لە کەمەندت | تا کێشی کەمانداری برۆت پڕ لە خەدەنگە |
تەنگیی دەمی تۆم هاتە نەزەر، لەو غەزەلەیدا | بۆیەم بەخودا، وەک دەهەنت قافییە تەنگە |
فەرمووتە: ئەدەب جانی بە ماچێ، کە دەوا بێ | هێنامەوە، هاتووم وەرە بیگرە، درەنگە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|