ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
Appearance
| ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە | ئەو زولف و ڕووە ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە |
| عەشقت لە دڵم سابتە، نەک عارزە قوربان | وەک توڕڕەیی شاهان کە لەسەر ڕوویی نگینە |
| عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمە | لەو تیری موژەت زاهیرە دائیم کە بە خوێنە |
| بێعارە دڵم چەندی جەفای دەی هەقە، ئەمما | جێی ڕەحمە گوڵم چونکی ڕەقیب وا لە کەمینە |
| دڵ بوویتە کەباب بۆ مەزەیی دیدەیی مەستت | قوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە |
| جانا وەرە وا غەرقەیی تۆفانی سوروشکم | بێ نووحی وەفات نابێ نەجاتم بە سەفینە |
| سافی کە لە خاکی دەری تۆ دوورە بە قوربان | سەگ مەرگی نەبێ، هێندە چلۆن قابیلی ژینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|