ئەو قاسیدی چ مەملەکەت و کامە کیشوەرە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەو قاسیدی چ مەملەکەت و کامە کیشوەرە  (1936) 
by ئەدەب
ئەو قاسیدی چ مەملەکەت و کامە کیشوەرە ئیزهاری مەتڵەبی لە دەهەن شەهد و شەککەرە!
پەیغامی کامە یارە، کە قاسید دەڵێی دڵی ئەنفاسی عیسەوی لە تەلەففوز موسەووەرە
پەیغامی ئاشنایە وەها جانفەزا بڵێ: پەیغامی ئاشنا، نەفەسی ڕۆح پەروەرە
جانا مەگەر سەبا گوزەری خستە پەرچەمت ئەمڕۆکە وا جیهان، لە شەمیمی موعەتتەرە!
جەورت: غەزایی ڕۆحی منی سوختە دڵە ئاتەش موسەللەمە؛ کە حەیاتی سەمەندەرە
هەرچەندە ڕۆژی من؛ سیەهە بێ فرووغی ڕووت کاشانەکەم؛ شەوانە: بەیادت منەووەرە
سۆزی دەروون و یادی سەری توڕەکەت مودام بۆ مەحفەلی خەیاڵی مە، وەک عوود و میجمەرە
مەنزووری من؛ لە وەسڵی لەبت، رەغمی دوژمنە گەر نە، لە لام وەفا و جەفا؛ هەردوو یەکسەرە
سەودایێ تۆ؛ نە عاریزیە بۆمە، عیشقی تۆ ڕۆژی ئەزەل، بەئاب و گڵی مە موخەممەرە
حوکمی قەزا بوو حەبسی دڵی مە، بەدامی مووت غەیرەز ڕەزا؛ چ چارە، بەهەرچی موقەددەرە
زاهید لەمە بەحوسنی روخت شیفتە ترە حەیفێ کە بەو لیباسەوە، بۆی نامویەسەرە
گەر مەنعە، گەر مەلامەتە، تا مردنم ئەدەب زونناری گەردنم، سەری گێسووی دڵبەرە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.