Jump to content

ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز

From Wikisource
ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز (1969)
by سابیری
306551ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز1969سابیری
ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز تەفسیری هەموو سوووڕەیی قورئانە بە عاریز
غەرقی عەرەقە میسک لەبەر زولفی عەبیری پەژمووردە دەکا سونبول و ڕیحانە بە عاریز
مەعنایی ڕوخی حوورە کە وا شەڕحی کراوە بنواڕە کە مەجمووعی نمایانە بە عاریز
شەرمەندە دەکا سەرو بە باڵایی بڵیندی ما حيي بە شوعاعی مەهی تابانە بە عاریز
کەی دێ بە سەر ئەم خەستەیی بێچارە خودایە ئەم غونچەلەبە شەربەت و دەرمانە بە عاریز
موورە بە کەمەر، لەعلە بە لێو، سەروە بە باڵا بێچووە ئاسکە بە چاو، ڕەوزەیی ڕیزوانە بە عاریز
دەرکەوتنی مایەی فەرەحی خاس و عەوامە سەرداری هەموو لەشکری سوڵتانە بە عاریز
بۆچیمە دڵ و گیانم ئەگەر نەیکەمە قوربان یارم کە ئەڵێی یۆسفی زیندانە بە عاریز
دەرکەوتنی بێهۆشییە ون بوونی نەخۆشی تەسکین و شیفابەخشی نەخۆشانە بە عاریز
سابیر کە پەرێشانە دەسووتێ بە شەو و ڕۆژ زولفی شەوە یا میهری درەخشانە بە عاریز


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).