ئەو شوێنەی کەوا پڕیە لە نادان
Appearance
| ئەو شوێنەی کەوا پڕیە لە نادان | دانا ناچارە دەرچێ لە ناویان |
| کە زانیت زۆردار کەوتوونە سەر کار | یا مل کەچ کە یا کۆچ کە بە ناچار |
| سێ تیرە هەیە کە هونەرمەندن | لە لای خوا و بەندە، هەر سێ پەسەندن |
| یەکێ زاهیدە خۆی ڕزگار ئەکا | دووەم عالیمە دەرسی کار ئەکا |
| سێیەم بەخشندە کە فریادڕەسە | هەر ئەوە کەوا بۆ بێکەس کەسە |
| ئەو دوانە کەڵکیان هەر بە زوبانە | کەڵکی بەخشندە نانە، بۆ گیانە |
| پیشەی پەسندی خوای پەروەردگار | کەرەم کارییە ئەیهێنێتە کار |
| زۆر کەسی وەحشی، تووندخوو، سەهەندە | بە دەسەندە بۆت ئەبن بە بەندە |
| کە کۆی کەیتەوە و بیشارییەوە | ئەڵێن داماوە بە بارییەوە |
| کە لە ڕێی خوادا بە دڵ بیبەخشێ | کردکار گونای ئەویش ئەبەخشێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 742
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|