ئەو سیاسییەی ئەڵێن: دڵ ئاگا
Appearance
| ئەو سیاسییەی ئەڵێن: دڵ ئاگا | لە فڕوفێڵی ئەم چەرخە ناگا |
| زۆر جار دیومانە ئەوەی زۆردارە | بووە بە خاوەند کۆت و قەنارە |
| بسمارک پەڕەنسی قەومی ئاڵەمان | کە پێیان ئەگوت: سیاسی جیهان |
| فکری «اَلْحُکْمُ لِمَنْ غَلَبْ» بوو | لە ڕیزەی قەولی پێغەمبەر دەرچوو |
| فەرمووی پێغەمبەر «صلی اللە علیە» | «الحَقُّ یَعلو لا یُعلی عَلَیْە» |
| ئەیبینی ئەڵمان تا بڵێی ئازان | بە فەن و سەنعەت پێشکەوتووی دنیان |
| تۆوی غرووریان لە دڵیانا چاند | بە زۆرەملی زۆر ملیان شکاند |
| ئاگرێکی وایان بەردایە جیهان | چەڕەدووکەڵی گەییە ئاسمان |
| سەیریان کەن دوایی خۆیان تیا سووتان | زۆری نەماوە بمرن لە برسان |
| دیموقراتییەکان کە بۆ سەهیۆنی | عەرەبی نەجیب بخەنە زەبوونی |
| هیچ فەرقیان نابێ لەگەڵ ئەڵەمان | گوێمان لێ ئەبێ بڵێن: ئەلئەمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 886
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|