Jump to content

ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق

From Wikisource
ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309183ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق هەر عیشقە گوناحم بوەتە باعیسی نەستەق
سەر، گۆیە لە مەیدانی غەمت، پێی بکە بازی ئەزیەت مەکە زولفت بە شەقێ لێی بدە سەر شەق
قەوس و قەزەحە تاقی برۆت ئەوڕۆ بە وەسمە بۆیە دڵەکەم لەتلەتە بۆ خەنجەری ئەزرەق
خۆم خستەوە بەر پێ، بە ئومێدی سەری زولفت دەخولێمەوە بەو ڕیشتەیی گیسوو وەکوو مەزرەق
دەڕژێنێ بە یەک غەمزە نیگات خوێنی سپاهێ دەشکێنێ بە ڕووی تۆبەشکەن تاقی خەوەرنەق
بەو زولفی سەرازیر لەسەر چاهی زەنەخدان ئاوێزە دڵم هەر وەکی هاڕووتە موعەللەق
هاتم بە خەیاڵ سەیری گوڵستانی ڕوخت کەم پێگیری خەیاڵیشی نەدا لووسی و ڕەونەق؟
بەو زولفی سەراپا وەکوو ئاهوویی موقەییەد یا شەهپەڕی تاووسە لەدووی کەبکی موتەووەق
تا بەخت ڕەشی بۆ حەسەنە باعیسی دووری ڕووی زەردی بە سووراوی سریشکی بووە ئەبڵەق


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).