ئەو زوڵفی سەمەن سا، کە سەراپایە لە باڵات

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەو زوڵفی سەمەن سا، کە سەراپایە لە باڵات  (1936) 
by ئەدەب
ئەو زوڵفی سەمەن سا، کە سەراپایە لە باڵات چەشمی بەدی لێ دوور بێ؛ چە زیبایە لە باڵات
گەهـ دەستە، گەهێ بەستە، گەهێ کرژ و گەهێ خاو هەر تەرزێ کە مەتبوعە بەدڵ وایە لە باڵات
شوعلەی روخت و تیرەگیی زوڵفی سیەهفام مەهتابە، کە تێکەڵ شەوی یەڵدایە لە باڵات
ڕوخساری فروزندە، تەڕازی قەدی نەخلت نوورێکە تەقازایی تەجەللایە لە باڵات
باخی ئیرەمە؛ سینە و گوڵزاری جەمالت حەسرەت بەدووسەد جەننەتی مەئوایە لە باڵات
خونچەی دەهەنی تۆیە، گەهی خەندە و گوفتار دورجێکی شەکەرخێز و گوهەر زایە لە باڵات
قامەت نییە بیللاهی، قیامەت بوو هەڵستا لەو شۆڕش و غەوغایە، کە پەیدایە لە باڵات
جانا! مەکە مەنعی «ئەدەب»ی زار، لە زاریی شێتی گوڵی دیداری تۆ؛ شەیدایە لە باڵات


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.