ئەو دەمە بەختم لێ بوو بەدوژمن
Appearance
| ئەو دەمە بەختم لێ بوو بەدوژمن | کە کەرە دێزەم بوو بە ڕمووزن |
| ئەو دەمە هۆشم لێ شێوا و وەستام | کە هەرچی هەڵسا وتی ئاش وەستام |
| خزمەتی دەکەم هێشتا لێم ساردە | تۆخوا مەلاگەل! ئەمیشە ئاردە؟! |
| دەوڵەمەند پارەی بەکەس نەداوە | پارەپەرەستی ئەڕوا لە دواوە |
| ئەوی پێی ئەڵێن: وا بڕۆ دەڕوا | بە هیچ قەولێکی ناکرێ بڕوا |
| ئەوی جڵەوی خۆی دایە دەس خەڵک | ناوی نراوە زەبوون و بێ کەڵک |
| زەردەواڵەمان جارێ ئاڵۆزاند | نانی شوانمان خوارد، گەوجیمان نواند |
| لە هەر دوو لاوە تووشی جەزا بووین | تەمێمان نەخوارد دیسان تێهەڵچووین |
| تاریکایی شەو ئێوارە دیارە | ئەڵێن خاکەکەی بەدە ئەم شارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 450
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|