ئەو خوا پێداوە
Appearance
| ئەو خوا پێداوەی برسی نەوازە | لەگەڵ فریشتەی عەرشا هامڕازە |
| بتەوێ لەگەڵ خوادا خەریک بی | ئەبێ لە پیاوی بەدکار تەریک بی |
| وریا بە، وەک کوێر بەڕێدا مەڕۆ | داوی شەیتان و چاڵ زۆرە بۆ تۆ |
| لە ژێر سەقفێکدا کۆڵەکەی نییە | کە ڕووخا، ڕووخا، ڕووگیری چییە |
| ئەم سەقفە کۆنە بێ کۆڵەکەیە | لەگەڵ کۆڵەکەی تۆدا تاکەیە |
| تێبگە ڕێگەی دوورت لەبەرە | چاکە بۆ ئەولا توێشووی سەفەرە |
| خوا فەرموویەتی ڕێی چاکە بگرین | بۆ ئێمەیەتی کە دوایی ئەمرین |
| ئەگینا لەبەر پێغەمبەر نەبێ | چە ئێحتیاجی بە ئێمە ئەبێ |
| باری گوناهمان کە کەوتە سەرشان | ناچارین ئەبین بە کەری شەیتان |
1946
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|