ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو
Appearance
| ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو | داکەنرێ ڕووتێک ئەکەوێتە ناو |
| خەرقەی زانستی زەحمەت ئەدڕێ | سا مەگەر گومرگ هەناسەی ببڕێ |
| ئەخلاق ئاوێنەی عیلم و سەروەتە | بە بێ ئاوێنە «خۆ دین» زەحمەتە |
| ئەو ئاوە خۆشەی کانی ئاسکان | زۆرمان دی کە دای لە دەست و کەوان |
| سا مەگەر کەسێ سیحر حەلال کا | سیحری ئەو ئاوە بە نوێژ بەتاڵ کا |
| جەندەلی دانێ لەسەر کارێزێ | بە «قُلْ أُوحِیَ» خۆی بپارێزێ |
| یەخەی جنۆکە بە سوژن بەستێ | ئەوسا چڵوچۆ بۆ خۆی ئەوەستێ |
| با وجود ئەڵێن لە ڕەمەزان دا | جنۆکە حەپسن لە پشت کێوان دا |
| بەڵام هەندێکیان ئەبن بە ئینسان | ئینسان بەوانە ئەکەونە نسیان |
| خۆزگە بە حوکمی ئیمان و قورئان | لە هەر بەرگێک دا ئەبوون ئەناسران |
| چاکە و خراپە هەمووی بە خوایە | بازاڕی بەدگۆ زۆر زوو کۆتایە |
| هەر خوڵقی چاکە کە هیوای پێ بێ | پاش مەرگیش ئەڵێن: ڕەحمەتی لێ بێ |
| سەرما تەزاندتی، لەشت دەیێشێ | گەرما ئارەقی تەزوو دەکێشێ |
| تا گەرما نەبێ سەهۆڵ بێفەڕە | زستان ئەچنە بەر ئاگر بە دەورە |
| هەور خرتومی ئەخاتە دەریا | بە باران زەوی پێ دەکا ئیحیا |
| زەویش سنگی خۆی ئەکا بە کێڵگە | دەغڵت ئەداتێ، تۆ تۆوی تێکە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 575 و 194
1939/08/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|