ئەو ئاوە ڕەشەی ئەو پێی بایییە
Appearance
ئەو ئاوە ڕەشەی ئەو پێی بایییە | زەلزەلە، لەچاو ئەودا شایییە |
وەختە لە «وەزو»یش «لاو» سەر دەرێنێ | خوا یار بێ جەرگی شەڕ بسووتێنێ |
باوجود ئەگەر بنواڕینە حەق | خوا دنیای بنیاد نا بۆ شەڕەشەق |
ئەگەر زیندەوەر نەتەکێتەوە | ئەوەی کە دەزێ جێی نابێتەوە |
کورسی وەزارەت ئەگەر تاسەر بێ | ئەبێ هیوادار ڕێی چی لەبەر بێ |
کورسی مەبعووسیی تەلی تێخراوە | لە پێچکەی کورسی وەزیر بەستراوە |
فس فس پاڵەوان وەک ڕەئی منە | کە ئەڵێ: هونەر، هونەری منە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 597
1940/05/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|