ئەوە کێیە وا کەوا خشەی دێ
Appearance
| ئەوە کێیە وا کەوا خشەی دێ | مام ڕەمەزانە، دیارە مشەی دێ |
| وا بە گردە گرد مام ڕەمەزان هات | پەیکەری «پۆکەر» بڕەوی داهات |
| هەر چەند پۆکەرچی کۆن زۆریان دەرچوون | تازە پێگەیوان وا لە «ڕست» بەربوون |
| یەکێکیان تیایە ئاوری بن کایە | کە شێخ و مەلایش دێنێتە کایە |
| دووەمیان قوتەی مل نێرکە کاردوو | سەرمارمێلکە و پشت پووچی ماردوو |
| کەس نەکەوێتە داوی ئەوانە | بێ «ڕێست» لە ڕەشی ئەکوژن ئەو دوانە |
| ئەوانەی بە ڕاست ڕۆژوو ئەگرن | هەڵدەگرێ بڵێین: بە باڵ ئەفڕن |
| قەرنێکە گەرمای ڕۆژی وا نەبووە | گەرما لە وزە و تاقەت دەرچووە |
| پاداشی ئەمە جەژنێکی وا بێ | بۆ گەڵ بێ و بەشی کوردیشی تیابێ |
| بەشێکی وامان بۆ ببڕێتەوە | کە بە یارۆدا خەرج نەبێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 799
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|