ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری
Appearance
| ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری | خەمی بۆ مەخۆ، بە شوێنیا مەگری! |
| بێگومان هەرچی کە خواستی خوا بێ | بە کەس ناگۆڕێ هەر دەبێ وابێ |
| بۆ خواپێداوان لە پڕ ئەبارێ | زۆر پارووش لە قوڕگ ناچێتە خوارێ |
| خوا نەیداوەتێ کە بیخوا ئینسان | کەچی پێی دەڵێن: لەغاوی شەیتان |
| کەوابوو ئیمان بە خوای خۆت بێنە | بە خەفەت دڵی خۆت مەڕەنجێنە |
| حەدیس فەرموویە: ئیمان بە قەدەر | پیاو ئەپارێزێ لە ڕەنج و کەدەر |
| هی وا دەبینی کە کەم ئیمانە | هەر کردەی ئەوە و بردەی شەیتانە |
| خوا ماڵی دونیای داوە بۆ خواردن | هەر خواردن چاکە و خۆش ڕابواردن |
| دەوڵەمەند باوەڕ بەمانە ناکا | ئەو هەر ئەیەوێ زۆرتر پەیدا کا |
| ئەڵێ: کە پارە خەرج کەی نامێنێ | کە نەشما، خەڵک پێت پێ ئەکەنێ |
| ئەمیشە ڕاستە لای پارەپەرەست | ئاخ مەرگ بواری کەس نادا بە بست |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 699
1943/03/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|