ئەوەی ئازاری نەبێ ئۆف ناکا
Appearance
| ئەوەی ئازاری نەبێ ئۆف ناکا | ئەوەیش بێزار بێ لە هیچ خۆف ناکا |
| کە دڵم خۆش بێ بۆت هەڵدەپەڕم | دڵم بشکێنی بە شەڕ و گەڕم |
| لەم زەمانەدا بەشەر بە شەڕە | تۆ شەڕت نەوێ بەخێر تێپەڕە |
| خوا کە گیان و نان ئەدا بەم خەڵکە | هێندەمان ئەوێ هەتا بە کەڵکە |
| کە حاڵمان هاتە سەر کەم و کووڕی | ئەکەوینە سەر کوفر و ناشکوری |
| بەلام ئەو نانمان نابڕێ یەکجاری | ئەمانژیێنێ بۆ بوردەباری |
| چەقۆ تیژ بوو گۆشت ماشەڵڵای دەوێ | کە گەییە سەر ئێسک پەکی ئەکەوێ |
| چاکە ناوی خۆی بە خۆیەوەیە | خۆش ڕابواردن بە ئامشۆوەیە |
| «سەعدی» فەرموویە کە زەڕخڕیدە | نەت لاواندەوە بۆت بە تەریدە |
| ئەگەر ڕووخۆشی بێگانە دۆستە | ئەم ڕاوڕێوییە بۆ کەوڵ و پۆستە |
| بەڵام دنیایە بێ گەردش نابێ | هەروا ڕۆییوە و هەر ئەبێ وابێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 803
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|