ئەوەندەیان گوت باران نابارێ
Appearance
| ئەوەندەیان گوت باران نابارێ | تا دەرکی «کوندە» بەربوو بە جارێ |
| کاتێ کە «خەلە» لە «خەرمانا» بوو | فەقیر و هەژار لە فرمانا بوو |
| کوندەی سەرەوژێر کردیە ڕەهێڵە | چرا هەڵبڕە و خەرمان جێبێڵە! |
| پێیان ئەگوتین کە بێ ئیمانن | دەست لە کاری خوا مەدەن نایزانن |
| حیکایەتەکەی خدر و مووسایە | هەموو کاری خوا سڕێکی تیایە |
| خێر ئێمە ئەڵێین وا نەبێ وا بێ | بۆ ئەمەی کاری خۆمان ڕەوا بێ |
| دەهەڵجڕنگێن لەم کارانەدا | بارانە بڵێن، لەم بارانەدا |
| خۆ بڕووخێشمان هێشتا لە بیرە | بەسەر خۆمانا تەپی ئەم بیرە |
| نەمان ئەزانی کە بە بەردوخێ | بیری نەوتی کۆن وا زوو ناڕووخێ |
| ئێمە ئیمانمان ئەبێ بە خوا بێ | کە بێ ئیمان بین لای ئەومان نابێ |
| ئایینی ئیسلام چی لێ چاترە | ئەتەوێ پیاو بی دینت ڕاگرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1011
1950/05/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|