ئەوی پەل و پۆ ئەکوتێ لە ئاوا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەوی پەل و پۆ ئەکوتێ لە ئاوا  (1950) 
by پیرەمێرد
ئەوی پەل و پۆ ئەکوتێ لە ئاوا مەلە نەزانێ دیارە خنکاوە
ناگەیتە قۆناغ بە کنگەخشکێ بە لیسی کوێری نیشان چون ئەشکێ
گوریس کێشەکێ بۆ ناوخۆ نابێ تەجرەبەی زۆرت بۆ خەڵکی لابێ
ئەوانەی فێری دەوەن بە ئاشن باراش هاڕدڕاو ئەوان لە پاشن
بۆ سەروپێی ماڵ جوێ بکەیتەوە لە سفرەی مێردان جێت نابێتەوە
بۆ تۆڵەی قەومت کە کەم ڕەگەز بێ ئەبێ بە تورکی «وردم دویماز» بێ
دوکتۆر لە برین، تیریش دەربێنێ ئێشی برینت هێشتا ئەمێنێ
کە تۆ بە چەپۆک هیچ کوێت نەیێشێ لاپورەیش هەڵسێ پیاتا دەکێشێ
کە بۆ هاوخوێنت، خوێنت نەجۆشێ پەچەی بەدنامی ڕووت دادەپۆشێ
با لە ناو خۆیشا ناحەزی یەک بن لە ڕاستی دوشمن دەست بە کوتەک بن
ناکەس بە پیاوی بێ دەس خەڕۆیە ئەمڕۆ لە منە و سبەی لە تۆیە
سەر و دەست و پێ هەمووی یەک لەشە لە ناو عەشرەتا ئەڵێن: ڕەش ڕەشە
بەم زیق و زاقە و بەم داو «لمبازە» تەلە زیتکەمان هاکا ترازا
کە لە چاڵ و کۆسپ ورد نەبینەوە ئەمجار کە کەوتین هەڵناسینەوە
ئەوانەی مەعنای پەندی پێشینان بە پێچەوانە دەخەنە مەیدان
تا لە خۆیاندا چشتێ شک نەبەن دای نەتەکێنن وەک گوڵۆڵە بەن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 559 و 163
1939/03/20

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse