ئەوی خوێندم لە عیلمی زوو سەراپا دەرسی مردن بوو
Appearance
ئەوی خوێندم لە عیلمی زوو سەراپا دەرسی مردن بوو | حەدیقە و مەنزەرەی خۆشم هەموو کۆڵان و قوژبن بوو |
بە غەیری دەقنە و ڕاتوو نەکەوتە دەستی من کارێ | خۆراکی چەور و شیرینم زڕات و گاڵ و هەرزن بوو |
ئەبینم قەومەکەیشم، کامی نێر و لێدەر و کوڕ بوو | لە پاشا ژێردەسەی خەڵقی و کز و گەردنکەچی ژن بوو |
ئەگەر هەڵکەوتبێ فەردێ لە کوردا خاوەنی دەس بێ | ئەویش ناحەز بە قەوم و ئاخری تالان و کوشتن بوو |
لە سەد ئەک داخەکەم نەمدی کە جارێ بێتە بەر چاوم | لە دنیادا ئەوی فکر و ئومێد و ئارەزووی من بوو |
نەزانی خۆشە چونکوو، بێ مەراق و بێ خەم و دەردە | ئەوی دانایە وەک نەی وا بە جارێ جەرگی کونکون بوو |
دەوای دەردی دڵت موفتی هەتا ئاخرنەفەس نابێ | تەرەققی قەومی غەربی سنعەت و تەحسیلی خوێندن بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|