ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە
Appearance
| ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە | هیچ بایی نابێ، بێ با و بێباکە |
| ئەوی ئەزانێ قەزا لە خوایە | گلەیی ناکا و دەنگی دەرنایە |
| کە زانی کردە بێ جەزا نابێ | دڵ بەستەی کردەی ناسزا نابێ |
| بترسە لەوەی لە خوا ناترسێ | مەپرسە لەوەی کە لێت ناپرسێ |
| پووشێک بە، با ئاو بتخاتە سەر سەر | قورس بی قەتارچی ناتبا بۆ سەفەر |
| کە نوێژ ئەکەیت و ڕێی خوا نازانی | دەروون پیسییە و کفری پەنهانی |
| ئەوی خواناسە و کردەوەی مەردی | لوتفی خوای هەیە و ناوی ئەبەدی |
| بێ ئینساف لە کوێ ئینساف ئەزانێ | پیاوی ئەکوژێ بۆ هەگبەنانێ |
| زانین تاجێکە وا بەسەرەوە | بە سەرفرۆیی لێی مەکەرەوە |
| بەخیل بی، «غلە» غیللە لە ملتا | مرواری ئەبێت بە گڕ لە دڵتا |
| سەخی لە خوای ویست داوایان لێکرد | هەرچی بۆی لوا بەخشی دەستوبرد |
| ڕژد، سواڵکەر ویستی ئەو وتی نیمە | وتی وەرە با سواڵ کەین بە نیمە |
| بۆ خواپەرەستی کە هەوەسناک بی | لەناو خەڵکیشدا دەتوانی تاک بی |
| ئاگری ستەمگەر زۆر کەم ئەگڕێ | ئاهـ! ڕشتەی ژینی زاڵم ئەبڕێ |
| ئەگەر دڵ لە ڕاست بێگوناهـ پیس کەی | ئەبێ پەیڕەوی نەفرەی ئیبلیس کەی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 599
1940/05/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|