ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ
Appearance
| ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ | وەک پەشیمانان شاخی لێ ئەڕوێ |
| تێهەڵچوو مەبە، مەبە بە سەردەق | نەینێیتە «تەبەق» پێی مەڵێ «سەدەق» |
| لە ناو کەشیدەی حاج دا، خاچ دەرچوو | لە ژێر خەرقەدا، مرقەم گوێ لێ بوو |
| ئەو قەلەندەرەی ئازادە سەرە | ئەگەر ئەو نەبێت، تۆ بڵێ وەرە |
| ژاری پیاوکوژە، کە گۆڕا هەنگوین | هیچ تاڵێک نابێ، بە تاڵی شیرین |
| گەلێ جار تاڵی بە دەرمان ئەکەن | بە دەرمان لە دەست دەرد، دەرمان ئەکەن |
| هەرچی کە تازە هاتە سەر کارێ | نەشارەزایە لێی مەگرە جارێ |
| کاتێ پوخت بوو بۆ جاری دوایی | زۆر ئیش ئەبینێ بە شارەزایی |
| بەڵام تۆ پەردە لە ڕووی کار لابە | پێش هەموو شتێ نییەت حیسابە |
| کە حوسنی خوڵق و نییەت بوو لای پیاو | هەر ئەوە ئەبێ بە پیاوی تەواو |
| هاوار پیاوەتی بارێکی قورسە | کەوتە سەرشانت لە خۆت بترسە |
| ئای «وردم دویماز» چەند سەر ئازادە | وەک «هوما» وایە دایم دڵ شادە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 749
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|