ئەوسا کە ڕێ و بان ئەبوە تەق و دەو
Appearance
| ئەوسا کە ڕێ و بان ئەبوە تەق و دەو | وردە شاتری ئەکەوتە سەر ڕەو |
| «خڕائیمچون» بۆ ڕێی سەلەفی دوور بوو | دوو دەست بە تاڵە بۆ شارەزوور بوو |
| دەستەی مازووری کە ڕەوی ئەکرد | کەم فرسەت لە دووی هەو هەوی ئەکرد |
| دوایی کە ئەوان ئەگەڕانەوە | لە شوێن حەو حەوکێش ئەگەڕانەوە |
| بە دیاردی دیاردی ئەبوو بە هەوا | کونەمشک ئەبوو بە کۆشک و سەرا |
| ئێستا ئەم هەموو سەلەفە ئەکڕێ | ناوی ئیمچون و قەیار نابرێ |
| ئۆتۆمۆبێلە!! وڵاخ نەماوە | قەیار بۆ پیاوی بێگانە باوە! |
| ناڵبەندی کەوتە دەست وەستای گەدا | هەندێ لە ناڵ و لە بزمار ئەدا |
| ڕۆژێکیش ئەبێ بە کۆلکە بزمار | دەستی کۆڵی سوار ببێ کۆڵەوار |
| سەردەمێ کلکیان کرد بە بەهانە | وا ئێستا مۆدەی کلک هەڵکێشانە |
| مایسە و گەرمەی گەزۆ بارینە | لە کێ دەنیشێ مێش ئەم هاوینە |
| لە سینەمادا «ریۆ»م دەورەی زوو | کە باوی «باوەفیل ئامەدی» بوو |
| کە ئەتگوت فیلی یەک دەست ئامەدە | بۆ دەست هەڵبڕین یەکسەر ئامادە |
| لە پاش یەک دەستە یەک دەست و یەک پا | داهات و کورسی بەختی بێ چەسپا |
| زۆریان لا خۆشە ئەم جرت و فرتە | بەڵام ئاخ هەودای هیوا زۆر کورتە |
| هەر وەک کورتانی کەری جەجاڵە | بە شەو ئەدروێ بە ڕۆژ بەتاڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 567 و 179
1939/08/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|