ئەوا نەمردین کەوتینە بەهار
Appearance
| ئەوا نەمردین کەوتینە بەهار | بزانین دیاریمان چی بۆ دێ لە شار |
| زۆر کەس ئەبینین دەچێتە بەغدا | هەر وەک پەتکە و نابێ بە هەودا |
| ئەگەر هەر تیرێک لە نیشان بدرێت | بەرگی مامۆستای تیرئەنداز ئەدڕێت |
| ئەڵێن پشتیوان هەر لە بەغدایە | هەرچی ڕیش سوور بێ بۆچ هەمزاغایە؟ |
| قەساب تەمیزی بۆ دووکان ئەبێ | کەچی بۆ ئێمە گۆشت گران ئەبێ |
| عیسا میقرۆبی پاک ئەکردەوە | لەعیسایان دا مووسا بووردەوە |
| ئەڵێن گۆشتەکەی ئێستامان پاکە | بە سەد فلسیش بێ هێشتا چ باکە |
| نانەواخانە تەمیز و جوان بوو | لەو تۆڵەیەدا نۆکمان گران بوو |
| نانی گەرم ئەخۆی تامی تامییە | کە سارد بووەوە گەنمەشامییە |
| ڕەئیس شارەزای ئەم خووانەیە | بەڵام ئاخ مشتەی ناو هەمانەیە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 397
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|