ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە  (1965) 
by مینە جاف
ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە ڕەنگاوڕەنگ ژاڵە و نەرگسی لە دەشتا خەیمەیی داوە
بە سروەی بای نەسیم کاوان شکاوە تەختی یەخبەندی لە لایێ زایەڵەی تەیرە لە لایێ هاژەیی ئاوە
لە لایە زیڕەیی قوڵنگە لە لایێ نەعرەیی شاهین لە لایێ قیژەیی کۆترە بە چنگی بازی شەهلاوە
لە لایێ خوێندنی سوێسکە لە لایێ قەهقەهەی پۆڕە لە لایێ قاسپەی کەو تێ لە تەک فەجرا تێکڵاوە
لە سەر ئەورەنگی زومڕووتی لە سەحرادا ئەڵێن نەرگس وەکوو سوڵتانی نەورۆزی لە سەر تاجی تەڵای ناوە
دەڵێی ئەگریجەیی پەخش و پەریشانی نیگارانە شنۆی ئەگریجەیی شەوبۆ ئەشنیۆ بە دەم باوە
بە ڕەنگی خاڵی ئاوداری سەری گۆنایی گوڵرەنگە لە ڕوویی لالە ئەو خاڵەی بە ناز و عیشوە نەخشاوە
چیا ڕازاوەتۆ وەک بووک دەڵێی ئەم بووکە مەخسووسی کەوای سەوز و کراسی سوور و سوخمەی زەردی پۆشاوە
لە باتی چەتفەی سورمە بەنەوشە چارەکەی کۆڵیە چ شیرین تازە بووکێکە بە گوڵ چارشێوی داداوە
بڕۆن یاران تەماشا کەن چەمەن ئارایشی خۆی کرد بە گوڵ ڕەنگین بووە دێژێ بەهەشت هاتوەتە دنیاوە
لە پرشەی ڕەنگی عاقیقی گوڵە زەردە ئەبێت حەیران سەحەرگاهان کە خۆر هەڵتێ و ئاو و ئاونگی لێداوە
بە شوعلەی خور ئەڵیێ مروارییە شەونم تریسکەی تێ گوڵە خاشخاش دەڵێی لەعلە و وە یا پیرۆزە ڕژیاوە
تەماشای باغ و گوڵشەن کە دڵی سەد دڵ دەکا حەیران دەڵێی وا جەننەت و فیردەوسی لە سەر ئەرز جیلوەیی داوە
وەکوو ئاوازی سەمتوورە سەحەر بولبول ئەناڵێنێ بە ڕەنگی کوڵمی مەحبووبە بە پەڕەی گوڵ غونچە پشکاوە
نموونەی پەرچەمی شێواوی پەخشی شۆخی تەننازە پەشێویی سونبول و نەسرین و سۆسەن وا بە شەیداوە
لە سەر سەفحەی گوڵی شەست پەڕ ئەنووسێ خامەیی سۆسەن بە ئەمری حەییی دادارە «ئەمین» ئەم ڕەنگە ڕێژیاوە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse