ئەوا سووتام لە حەسرەتدا سەبا تۆ بی و خوا ئیمشەو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەوا سووتام لە حەسرەتدا سەبا تۆ بی و خوا ئیمشەو  (1965) 
by مینە جاف
ئەوا سووتام لە حەسرەتدا سەبا تۆ بی و خوا ئیمشەو بەڵاگەردانی سروەت بم لە خەو هەڵسە دەبێ ئیمشەو
وەرە سەیری کزەی جەرگ و شەرارەی ناو دەروونم کە ئەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس بە بێ ئار و هەوا ئیمشەو
تەرەححوم کە بە ئەحواڵم ئەتۆ مەحزی ڕەزای باری بچۆرە خزمەتی دولبەر بە بێ چوون و چرا ئیمشەو
بڵێ قوربانی غەمزە و ناز و عیشوەی چاوەکانت بم من ئیستە چوومە سەر مەیتی لە کەیلی بێ سەرا ئیمشەو
تەماشام کرد ئەسووتێ وا بە دەم گریانەوە ئێژی لە کوێ بێ بۆ منی بەدبەخت دەڵیلێ ئەی خوا ئیمشەو
بە مەرگی تۆ قەسەم جانا نەکەی ڕەحمێ بە ئەحواڵی یەقینم هەس ئەسووتێت و بە قابیز ڕۆح ئەدا ئیمشەو
ئەگەر ئەمرت هەیە فەرموو لە عەتری زوڵفی عەمبەر بۆت ئیجازەم دە هەتا بیبەم شەمیمێ بۆ دەوا ئیمشەو
سەبا گەر بێتو لەو عەترەی لە زوڵف و پەرچەمی داوە نەهێنی بۆنێ بۆم ئەمرم بە بێ دەرزی و دەوا ئیمشەو
دەسا هەڵسە بە قوربانی خۆت و سروەی سەحەرگات بم بڕۆ زوو بێرەوە بێری بڵێ مینە دەها ئیمشەو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).