ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە
Appearance
| ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە | کە هات لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە |
| ئەگەر هەردوو لا بۆ گەل خێرخوا بن | هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن |
| بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر | درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر |
| فەرموودەی نەبی بۆمان حوججەتە | کە ئیختیلافی ئۆممەت ڕەحمەتە |
| بەڵام غەرەزی شەخسی کەوتە ناو | ڕەحمەت زەحمەتە دراومان دۆڕاو |
| من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول | بەر دەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول |
| مەتەرالیۆزی بە خەنجەر شکاند | ئازایییەکی شێرانەی نواند |
| ئەو کەسەی خۆیان بۆ دا بە مردن | ئەو بە دەستی خۆی کەلەبچەی کردن |
| شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە | ئێستەش گریانم وا لە قورگایە |
| کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە | بەراتی نەجات بە خوێن نووسراوە |
| من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ | مژدەی شەفەقی لێ دەردەکەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 907
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|