ئەوانەی کە وا خۆیان ناسیوە
Appearance
| ئەوانەی کە وا خۆیان ناسیوە | «ئیدەمان»یان دیوە لەم دیوە و دیوە |
| کارێک بزانن پێ یان ناکرێ | نایگرنە ئەستۆ، گەرچی بە کرێ |
| هی وایش ئەبینم کە تێ هەڵچۆیە | پەلامار ئەدا بە دەنکە جۆیە |
| کە کەوتە سەر ئیش ئەوسا ئەزانێ | ئەو بارەی گرتیە ئەستۆ نایتوانێ |
| بەڵام فایدەی چی مەشکە دڕاوە؟ | کاتێکی زانی دۆکەی ڕژاوە |
| بۆیە پێشینان وایان داناوە | ناسینی ڕەش و سپی بە ئاوە |
| ئێستا دەورێکە دوو چشت بەکارە | بۆ خۆ چەسپاندن، ڕەجایە و پارە |
| با لێرەیش نەبێ ئەم فڕ و فێڵە | لە سەرچاوەوە ئاوەکە لێڵە!! |
| لە «گونیە»دا پێی لاوان ئەبەستن | پێشیان ئەڵێن: «دەی» ڕاکەن مەوەستن |
| ئاخ پیاوی خۆیان بۆ ئیش نەدەنارد! | بۆ ئیش هەر پیاوی خۆیان هەڵدەبژارد |
| «سوریە و زەعیم» کاریان تەواوە | چارەی ئیسڵاحیان بە سوێند داناوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 966
1949/05/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|