ئەهلی فەن ئەڵێن کە گەرمای زەمین
Appearance
| ئەهلی فەن ئەڵێن کە گەرمای زەمین | تاوی هەتاوە ئەیدا لە زەمین |
| ڕۆژ، ساڵێک لە ناو دوازدە بورجایە | سیانی سەرمایە و سیانی گەرمایە |
| کە زەمین لە ڕۆژ نزیک کەوتەوە | گڕ بەردەبێتە کوورەی نەوتەوە |
| ئەمە وادیارە زۆر چاک زانراوە | خەتی دەورەیە بۆ ڕۆژ کێشراوە |
| بەڵام ئەهلی حاڵ باوەڕیان وایە | جەهەننەم لە ناو قوڕگی مارایە |
| ئەو مارە ناویان ناوە «غَاشِیَە» | هەناسەیێکی «نَارٌ حَامِیَە» |
| کە ئەو هەناسە ئەدا بە جارێ | تینی ئاگری لە دەم ئەبارێ |
| گەرمای هاوینان هەناسەی ئەوە | ترسی سووتانی جەهەننەم لەوە |
| ئەمە یادێکە خۆفی خوای تیایە | هەموو ژیانێ مەرگی لە دوایە |
| دوای ئەوەی کە وا گیانمان ئەکێشرێ | لە لا خەراپە و چاکە ئەکێشرێ |
| ئەگەر خراپەت بووبێ بۆ بەشەر | فڕێت ئەدەنە ناو ئاگری «سەقەر» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 970
1949/06/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|