ئەم کۆمارە
Appearance
| ئەم کۆمارە شیرینە | دەستکەوت و مایەی ژینە |
| ژینی ئەم گەلە بەرزە | کە ڕابووردووی خوێنینە |
| *** | |
| لەباتی دار و پەردوو | کە ئەم قەڵای پێ بەرزبوو |
| ئێسقان و خوێن و گیانی | ئەم میللەتەیە هەموو |
| *** | |
| بە زەبری بازوو و بەتین | بە شۆڕشی ئاگرین |
| تەختی زۆرداری ڕووخا | ئێستاکە سەربەست ئەژین |
| *** | |
| زنجیر و کۆتی زۆردار | چەوسانەوەی ئیستعمار |
| لەگەڵ یاسای چەپەڵیان | ڕۆشتن وەک بەفرەکەی پار |
| *** | |
| ئیستعمار تۆوی بڕا | نۆکەرانی هەڵدڕا |
| یاسای تازەی جەمهووری | لە جێگەی ئەو دانرا |
| *** | |
| ئێستا میللەت سەربەستە | بە دیموکراسیی مەستە |
| ناوی سەرۆک کەریممان | کردۆتە وێرد و بەستە |
| *** | |
| بژیی خۆشەویستی گشت | کەریمی پەناگا و پشت |
| کە داخی ئەم میللەتەی | بە زۆردارانی گەل ڕشت |
1959/12/07
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|