ئەم کوردە هی وای تیا هەڵکەوتووە
Appearance
| ئەم کوردە هی وای تیا هەڵکەوتووە | کە بۆ گەڵ هیوای تیا هەڵکەوتووە |
| لەگەڵ، لەگەڵ گەڵ بە چاکیان زانی | لەگەڵ مەرگ ئەچنە بەربەرەکانی |
| ڕشتەی ژیانیان ئەکەن بە گوڕیس | گوڕیس کێشەکێ ئەکەن بۆ نەگریس |
| هەر بۆ ئەوەیە کە بڵێن: ئازان | ئەگینە پێیان ناڵێن: خانەزان |
| ئەوەی بۆ دایک شەفقەت نەنوێنێ | باوەژن لە توێی خاکا ئەینوێنێ |
| کە تۆ کەوتیتە بەربەرەکانی | نایێڵن گۆزەت پڕ کەی لە کانی |
| ئەمڕۆ ڕۆژێکە سیاسەت باوە | لە زۆرەملێ چیت داوە! باوە |
| کە تۆ بێ دەستی و دەرفەتت کەمە | مەڵێ ئازایی پیشەی باوکمە |
| بە «وَلَا تُلْقُوا بِأَیْدِیکُمْ» خوا | ئامۆژگاری تۆی فەرموو بەرودوا |
| بەڵام تۆ ئەڵێی مەردی ئەنوێنم | ئەمرم و گەلی پێ ئەژییێنم |
| کێ تۆی لە بیرە لە دیوەخانا | تەنها قوڕ ئەکەی بەسەر لاوانا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 876
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|