ئەم چەندەی کە وا تەنیا بووم بۆ خۆم
Appearance
| ئەم چەندەی کە وا تەنیا بووم بۆ خۆم | منیش خەریک بووم باینجان بخۆم |
| دوایی دیم ئەوی باینجان خۆرە | هێند سەودای زۆرە لێی بوە بە خۆرە |
| شەوی لێ ڕۆژە، ڕۆژی لێ شەوە | بۆ منداڵی خۆی بووە بە شەوە |
| ئەگەر بە کەسێ بڵێی قومارباز | گۆشتت ئەپچڕێ بە دەندووک وەک باز |
| کەچی قوماری هێند لە لا خۆشە | بە بیرەی جۆکەر بێ مەی سەرخۆشە |
| بلۆفی پۆکەر بۆ ئەم دەورەیە | بە دەورە پیشەی پیاوی گەورەیە |
| موحتەسیب کە خۆی خواردیەوە دیارە | لەگەڵ سەرخۆشا هاوپیاڵە و یارە |
| لە کوێی بێخەوە ڕەمەزان پاشا | «محان» جاڕ بدا و بانگ کا لە پاشا |
| ئەوی ڕەمەزان کە ڕۆژوو نەگرێ | بە ئەمری پاشا وا وای لێ دەکرێ |
| وا ڕەمەزانیش وەختە بێتەوە | لە هەموو ماڵێ ڕۆژ ئەکرێتەوە |
| بە لۆقە و بە ڕەوت بە دڵ و نابەدڵ | هەموومان تێکڕا ئەگەینە مەنزڵ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 875
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|