Jump to content

ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ

From Wikisource
ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ (1950)
by پیرەمێرد
305848ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ1950پیرەمێرد
ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ بە قوماربازی مەردی ئەدۆڕێ
بە جارێ زۆردار ئەخاتە مەیدان پیاوی بەنامووس ئەکەنە گریان
پاروو لە دەمی هەژار ئەفڕێنن ماڵی زۆر کەسی بێدەست ئەڕمێنن
هەر چیش کە لەوان کۆ ئەبێتەوە سەروگوێلاکی خەڵک ئەکوتێتەوە
ئەوان زوڵم ئەکەن خوا فەقیر ئەگرێ بە زوڵمی ئەوان نان و دۆ ئەبڕێ
نانمان ئەبێتە خەپلەی داڕوجان نانەوا ئەبنە شیبری بێئامان
ئاگری تەندووریان وا لە پێش چاوە جەهەنەمیان هیچ لە بیر نەماوە
نانێ کە هەژار بێ پێخۆر ئەیخوارد پڕیە لە کەپەک، هەویرێکی سارد
بەلەدییە هات بە ئەهەمییەت فڕنی داناوە کەوتۆتە هیممەت
لەگەڵ چاوێکیان لێ غافڵ کرا بە کونەبانا گاجووت سەرخرا
بەم ڕەنگە پاشقول لە یەکتر ئەگرین دیسان لە گەلێ وڵات چاکترین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 893


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).