ئەم پەرێشانییە هەتا کەی بێ؟
Appearance
| کوردە تەکمیلە خیلقەتەکەت | لێک نوقسانە تەربییەکەت |
| کانی ئاڵتوونە موڵکی ئەتۆ | کۆن و بێ کەڵکە سنعەتەکەت |
| سەروەتی تۆ لەحەد بەدەرە | هیچە تا کەر بێ نەقلییەکەت |
| گەرچی چالاک و گورج و ئازاشی | تێ پەڕی چاخی خەنجەرەکەت |
| ڕەغبەتی زۆرە لات زانا | فائیدەی چییە وێرانە مەدرەسەکەت |
| زۆر بەکاری ئەتۆ لە بۆ خوێندن | ڕێکیی تیا نییە مەکاتیبەکەت |
| بەشەریعەت موتیعی کاکە ئەتۆ | جاهیلە، شێخە گەوجە ڕەهبەرەکەت |
| ئەم پەرێشانییە هەتا کەی بێ | وا لە فەوتانە میللەتەکەت |
| زەحمەتە بەم زووانە سەربکەوێ | ئەی ئەسیری سیاسەتی کەسەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|