ئەم میللەتی کوردە
Appearance
بابی هەموو ئەوزاعی مەقالاتی خیتاب | شیرینترین گوفتاری سوئالاتی خیتاب |
یەک یەک کە بە هونەر خاوەنی عەقڵێکە ئەزانن | ................................................. |
سیحر و هونەری بابلی هاڕووتی خرابە | تا ڕۆژی ئەزەل وا لە مەجازاتی خیتاب |
................................................. | ................................................. |
ئەم میللەتی کوردانە کە وەها بەند و ئەسیرن | بێ عیلمی و جەهلە لە کەراماتی خیتاب |
ئەم خاکی وەتەنمانە هەمووی زیو و تەڵایە | تەقسیری نییە ئەمڕۆ لە خەساراتی خیتاب |
ئەم عەسرە کە مەشهوورە لە عاما بە ویقایە | تەئسیری نییە غەیری خیتاباتی خیتاب |
بێ قیمەتە لای «قانعی» ئەسراری خیتاب | نەیدیوە لە عومری گوڵی باغاتی خیتاب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|