ئەم قەڕنە
Appearance
| ئەم قەڕنە کە وا خەڵقی ئەڵێن قەڕنی ژیانە | دەورەی هونەر و یەکیەتی و بەرزیی گەلانە |
| زانین لە بروزدایە، نەزانین لە نەمانە | گۆیا بە درۆ ڕۆژی سەفا و سەیری جیهانە |
| وەڵڵاهی دەڵێم ڕۆژی خەم و دەردی گرانە | |
| بڕوانە یەکێ مەستی مەی و ماتی خومارە | هێندێکیش ئەڵێی خیڵقەتەکەی مێچی قومارە |
| هێندێ بە قەزاگێڕی سەری فلس و دینارە | هێندێ بە ڕەزاڵەت لە هەموو گیتی دیارە |
| هێندێکیش ئەڵێی جۆکەری دەورانی زەمانە | |
| سەیری کە یەکێ مەیلی لەسەر گایینی نێرە | یەک یەک بە پڕوپیرەژنی بێکەسە فێرە |
| یەک برسی و داماوە، یەکێ پۆشتە و تێرە | یەک دەوڵەمەنی گوونەکەری بێ دڵ و خێرە |
| ئەم جامیعە سەد ڕەنگە دەڵێی کانیی ژنانە | |
| ئوستادی ئەدەب خۆی بە ئەبەد مەستی شەرابە | بۆ پۆکەر و بۆ دانس، دڵ و جەرگی کەبابە |
| بۆ هووشە و فیشاڵ عەجەب عالی جەنابە | شێخ و بەگ و میران و مەلا پاکی خرابە |
| دەک دەستی غەزەب هەڵگرێ ئەم دەور و دووکانە | |
| کوڕ بابی دەسووتێنێ لەبۆ تاکە قەرانێ | بابیش کوڕی خۆی سەر ئەبڕێ بۆ لەتە نانێ |
| ئاغا وەکوو شێرە لەبۆ تاڵانی شوانێ | زانا بە دووسەد حیلە ئەفەوتێنێ نەزانێ |
| هەی خۆت وەکوو خۆت چەرخی ستەمکاری زەمانە | |
| ئەو جێ کە بە قانوونی ئەدەب شوێنی پیاوە | جێگەی هونەر و فەلسەفە و عیلمی تەواوە |
| بڕوانە چلۆن ئێستە وەها زەنگی زڕاوە | مەیخانەیی مەخسووسە لە هەر جێیە کراوە |
| لەو جێگە چ هەرزانە شەرەف، بیرە گرانە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|