ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە
Appearance
| ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە | بەڵام هەریەکەی بۆ لایەک چووە |
| نادر و کەریم خان کەوتوونە ئێران | عەزیزی مسرە سەلاحەدینمان |
| ئەمانە بەشی ئیداریمان بوو | لە ئاسۆی عیلما بڵندترمان بوو |
| چونکە کوردستان خۆی بێ نەسیبە | ئەدیبەکانی تیادا غەریبە |
| خۆ ئەحمەد شەوقی و محەممەد عەبدە | شوعەرای عەرەب لەلایان عەبدە |
| داخی سەرداخان جەمیل زەهاوی | لە ناو کوردانا ون بووبوو ناوی |
| بەڵێ مومکنە جەمیل ئەدزرێ | بەڵام زەهاوی لە کورد ناخوازرێ |
| با عەیبیش بووبێ کافی زەهاوە | هەرچی خۆی گۆڕی دیارە بەدناوە |
| مستەفای پاشا بۆیە پەسەندە | فەخری بە کورد بوو لای خوا و بەندە |
| لە وەسیەتیشدا خۆی لێ نەگۆڕرا | بە وەسیەتی خۆی لە سەیوان نێژرا |
| لە سەر کوردێکمان غیرەتی وابوو | بە گژ شاهێکی ئێراندا ئەچوو |
| بیگرە باوەشت ئەی گردی سەیوان | پاشای کوردستان هاتووە بە میوان |
| کوڕگەل گەورەتان ئەگەر خۆش بوێ | زۆر گەورەی ترتان تیا هەڵدەکەوێ |
| ئەمڕۆ ئەم یادە بوو بە یادگار | زۆر کەس هەوڵ ئەدا بۆمان بێتە کار |
1936/02/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|