ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە
Appearance
| ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە | هەور و هەتاوی بێئیعتیبارە |
| خوا ئەم چوار فەسڵەی بۆیە وا دانا | کە ئیعتیباری پێ نەکا دانا |
| هیچ کەسێ لەسەر حاڵێ نامێنێ | کوا ئەو مەلیکەی زیندوو بۆ دوێنێ |
| ئینسان لە نسیان درووست کراوە | مردووەکەی دوێنێی لەبیر نەماوە |
| مردووی عارەقیان بردە سەر قەبران | پێکێکی تریان زیاد کرد ئێواران |
| عارەقخۆر بڵێین وا خۆی پێی دەمرێ | ماڵ وێران کەران چاریان ناکرێ |
| هێشتا مەرامی خوا حەل نەکراوە | ئەم خەڵکەی بۆچ وا لە یەک بەرداوە |
| ئەگەر مەرامی وا بێ بزانین | کە کەس ناگاتە مەرام و فانین |
| جا بۆچی ئێمە بەگژ یەکدا چین؟ | ئەمەیش ئەزانین شێلگیرتر دەبین |
| تا فەن بگاتە ئەندازەی تەواو | غازی مخنق و بۆمبا دێتە ناو |
| کە وا بێ تا من لە هیچ نازانم | ئەبێ بە مایەی ڕەحەتی گیانم |
| ئۆخەی لە قەیدی عەقڵا وا کاسم | شا: بە سەپانی خەلەم ناناسم!! |
| زەوقی بێقەیدی لە سینەمایە | مەنزەرەی دنیا لام سینەمایە |
| بایەزید لەبەر ئێشی بزووتێ | وتی: تەڕ و وشک تێکڕا بسووتێ |
| بە دینی ئیسلام بەد نایەتە ڕێ | پەندی سەفسەتەی ژین چی لە دەست دێ |
| بەڵام هەر وابین شاری کوێرانە | کەس کەس نابینێ شەڕە گۆچانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 562 و 169
1939/04/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|