ئەم عەسرە
Appearance
ئەم عەسرە چ عەسرێکە، کە هەر شامە بەیانی!؟ | ئەم قەڕنە چ قەڕنێکە، کە هەر کوردە قڕانی!؟ |
ئەم شینە چ شینێکە، کە سەد شینی سیاوەحش | بێزارە لە هەر زەلزەلە و شین و فغانی!؟ |
ئەم زەنگە چ زەنگێکە، لە مل کوردی فەقیرا!؟ | هەر لەحزە بە سەد ڕەنگە ئەڵێنی دەنگ زڕانی |
ئەم بەزمە چ بەزمێکە لە شاران و لە دێهات!؟ | ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ کەوا کوردە زمانی |
مەنسوورە لە سەر داری فەنا حەزرەتی ناجی | ئەم ڕانە چلۆن ژینی ئەبێ، مەنعە شوانی!؟ |
چون بێ هونەر و سەرسەرییە (...) وەتەنمان | بڕوانە چلۆن گەییە حەڵەب گەورەکچانی! |
سەد حەیف کەوا «قانعی» تەنها و ئەسیرە | خەمخۆری وەتەن تەنها ئەوە و جووتە کوڕانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|