ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس
Appearance
پاڕانەوە لە بارەگای حەزرەتی غەوس بە ناوی شکایەتی حاڵەوە
| ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس | ئەیخەم وە خزمەت غەوسی فریاد ڕەس |
| غەوسی لە نووری پاکی پێغەمبەر | غەوسی لە نوتفەی حوسەینی سەروەر |
| غەوسی خەلیفەی زاتی مستەفا | غەوسی مونەووەر وە نوور و سەفا |
| یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ | یا غەوس نازداری ڕەسولوڵڵای تۆ |
| یا غەوس شابازی نازدارانی تۆ | یا غەوس غەمخواری غەم بارانی تۆ |
| چون نووری دیدەی نووری پاکی تۆ | جێنشین دین شای لولاكی تۆ |
| یا غەوس پادشای مەملەکەتی تۆ | سوڵتانی هەر چوار تەریقەتی تۆ |
| غەوسی گەیلانی بازی یەزدانی | رهاکنندهی گشت داماوانی |
| پەنام هێناوە ئیستە وە دەرگات | یا غەوس پەنام دە تۆ بی و خوات |
| بمکە وە خاتر خووای لامەکان | بمکە وە خاتر موعجیزەی قورئان |
| بمکە وە خاتر ڕەوزەی پێغەمبەر | بمکە وە خاتر بووبەکری ئەکبەر |
| بمکە وە خاترسوڵتانی عادڵ | یەعنی شا عومەر خەڵیفەی کامڵ |
| بمکە وە خاتر کۆ کەردەی قورئان | یەعنی زیننورەین عوسمانی عەففان |
| بمکە وە خاتر شەهنشای سەردار | شێری خواوەن حەیدەری کەڕاڕ |
| بمکە وە خاتر فاتیمەی سەروەر | سەر تا پا شوعلەی نووری پێغەمبەر |
| بمبەخشە وە قورب عەباسی سەردار | ئەو مامەی عەزیز مستەفای موختار |
| بمکە وە خاتر «دە کەسەی شادان» | موژدەی ڕەهایی وەدەسدریاکان |
| بمکە وە خاتر ئەسحابەی ڕەسووڵ | ئەم شکات حاڵەم لێ بکە قەبووڵ |
| بمکە وە خاتر جاهی ئەهلی بەیت | شاعبدالقادر دەوای دەردم کەیت |
| بمکە وە خاتر زومرەی شەهیدان | بمبەخشە وە قورب تەواو سەعیدان |
| بمکە وە خاتر عەوداڵانی بەڕ | بمبەخشە وە جاهـ مەردانی ئەکبەر |
| وە شێر مەردان هەر چوار تەریقەت | وە ئەولیاکان ڕاگەی حەقیقەت |
| وە معجزات ئەنبیای سەرحەد | وە نووور و زیای زات پێغەمبەر |
| دەلاڵێمۆ لێت وەم زاتانەوە | وە جاهی نەبی و وە قورئانەوە |
| دەبێ بمبەخشی وە خاتر داران | بمکە وە خاتر شای شەهریاران |
| شاعبدالقادر ئەوێ پەنام دەی | زامانی کاریم یەکسەر دەوا کەی |
| هاوردم وە لات دڵ وە زامەوە | وە زامانی زوڵم دەس لیئامەوە |
| پەنام هاوردگە وە شای گەیلانی | دەبێ پەناگ دەی تۆ وە ئاسانی |
| یا غەوس من پەنام وەلات هاوردە | پەنام وە شاباز گەیلانی کردە |
| شاعبدالقادر غەوس فریاد ڕەس | هەر تۆی فریاد ڕەس داماوی بێکەس |
| نابێ بە مەئیووس دەرم کەی لە لات | چون پەنام هێنا من وە بارەگات |
| هاوارم وە لات شاعبدلقادر | یا غەوسی ئەعزەمم یا غەوسی نادر |
| بۆ هەر مەقسەدێ پەنام هێناوە | ئەم شکات حاڵەم تەقدیم کریاوە |
| دەبێ وە سەهلی سوڵتانی گەیلان | گشت جێبەجێ کەی لە خزمەت یەزدان |
| ئەوەڵ ئیمانم سوپاردوە وە تۆ | بە دەس شەیتانۆ نەمکەی ڕەنجەڕۆ |
| دووەم شەفاعەت بۆ گوناهم کەی | لای خوا گونام یەکسەر عەفو کەی |
| سێهەم ڕازی دڵ وە نیازەوە | ئەمری ئیجرا بێ لە شابازەوە |
| بدە نەجاتم بیکە خەڵاتم | هیا غەوس وەک مینە سەگی دەرگاتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|