ئەم شەڕنامەیەم بۆ گشت گەلی کورد
Appearance
شەڕنامەی شێخ مەحموودی نەمر
| ئەم شەڕنامەیەم بۆ گشت گەلی کورد | بۆیە نووسیوە تێبگەن ورد ورد |
| شێخ و گەورەکان لە سەر تۆڵەی کورد | بە گیان و بە ڕۆح خەباتیان کرد |
| جێیان بە شاخۆ یان لە سەری بەرد | |
| ئەی گەل هەر شێخ و هەر بەگ و خان بوون | لە ڕێگەی کوردا فیدای گیان بوون |
| گشت دەس بە تفەنگ ڕۆژی مەیدان بوون | یا دەستە بەستی ناوی زیندان بوون |
| یا بە سەر شاخۆ بێ ئاو و نان بوون | |
| کێ بوو دەربەنی گشت سوور کرد بە خوێن | هەر لە چەمچەماڵ هەتا بەر دەربەن |
| دای پۆشا بە لەش وەک دار و دەوەن | خوێنمژی کوردی تیا کرد بە پەن |
| تا زامار کرا شێری شێر ڕەسەن | |
| کێ بوو لە ڕۆژی بەردەرکی سەرا | لە ئاو باریکا وا دەورە درا |
| لەناو دۆڵێکی بێ پەنا و دەرا | نۆ سەعات وەک یەک کەوت لە سەنگەرا |
| لە ئەرز و ئاسمان تیر باران کرا | |
| چل ساڵ شێخ مەحموود خوێنی کرد بە ئاو | هەر لە بۆکانۆ هەتا بەسرە و فاو |
| ئیستە کوڕێکی پەرچەم دەق دراو | بە کڵاوێکی بە حەوت ڕەنگ نەخشاو |
| کوردە و شێخ مەحموود خوێنمژ بوو بە ناو | |
| خۆ شێخ مەحموودیش خۆی تەنها نەبوو | بێ برا و بێ پشت بێ هاوپا نەبوو |
| بێ بەگ و بێ خان بێ ئاغا نەبوو | ساتێ دەرەبەگ لە ئەو جیا نەبوو |
| بۆیە تا ئەو بوو کورد ئاوا نەبوو | |
| سێدارەم بدەن دەرکێشن گیانم | لە یەک جیایی کەن جمگە و ئێسقانم |
| ئەگەر چوار پەنجە بیوڕن زوانم | من ڕاستی ئەڵێم درۆ ناتوانم |
| ئەم چەن سەردارە بە کورد ئەزانم | |
| ئەوەڵ شێخ مەحموود دارای سێسەد دێ | خاوەن قەیسەری و کۆشک وماڵ و جێ |
| هەمووی جێ هێڵا و چووە سای بەردێ | چل ساڵ وەکو یەک وێسیا لە سەر پێ |
| وەک شێر ئەینرکان ماف کوردم ئەوێ | |
| ئێسماعیل خانیش بە ڕاستی کورد بوو | لە ڕێگەی کوردا وا مێشکی ورد بوو |
| دوکتۆر فوئادیش کوڕێ نەبەرد بوو | شێخ سەعیداللە تا بێژی مەرد بوو |
| شێخ قادر ڕەئیس ڕۆژی نەبەرد بوو | |
| خۆ خالید بەگ و محمد غەزەنفەر | کە لە ڕێی کوردا دۆڕانیان سەر |
| یا یوسف تیا سەرکردەی لەشکر | پۆلی نەمردوی شاخی دیاربەکر |
| ناویان گوم نابێ تا ڕۆژی مەحشەر | |
| مەڵێن وتاری دوور و درێژە | زۆر لە سەری ئەڕوات، بە وتووێژە |
| چی ئەبینم کورد گوڵۆڵەی لێژە | دڵ بە وێنەی زام نەشتەر خوێنرێژە |
| سەرم وەک دەبەنگ بێ هۆش و گێژە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|