ئەم زنجەی خۆم ناگۆڕمەوە بە تەلار
Appearance
| ئەم زنجەی خۆم ناگۆڕمەوە بە تەلار | نان و دۆی خۆم نادەم بە خوانی زۆردار |
| داسی خۆم نانێم لە گەردنی هەژار | هێزی شان و قۆڵم نادەم بە بێگار |
| من سەربەستم ئیش بە دەستم زۆر بەکار | # |
| من جووتیارم من جووتیارم من جووتیار | |
| کێڵگەی وڵات بۆ میر و بەگ ناکێڵم | بشمکوژن زەویی خۆم جێ ناهێڵم |
| تۆ ئەوەشێنم ئاڵتوونە شوێن هێڵم | زۆردار واز دێنێ و بسکەی دێ سمێڵم |
| گەنم و جۆی خۆم نادەم بیکەن بە عەمار | # |
| گرانی پێ ساز بکەن سەرمایەدار | |
| بێ خەم ئەبم لەو خاوەنی سامانە | بووژانەوەی ئێمەی لەلا گرانە |
| لەسەر ڕەنجی ئێمەش خاوەن دیوانە | حەقی ئەو نەوعە کوشتن و زیندانە |
| چونکە چاوبرسی و خوێنمژە و نالەبار | # |
| لەسەر شانی گەلی هەژار بووتە بار | |
| ئەو ڕۆژە ڕوونەی گشت گەلی کوردستان | بۆ هەقی خوراو سەرجەم دێنە هەستان |
| لەبن دێتە دەر فێڵی پوول پەرستان | کلکە قنگەی بێگانەش دێتە وەستان |
| کورد پێ ئەگا بۆ خۆی ئەبێتە سەردار | # |
| لە چەرمەسەری ژیان ئەبێ ڕزگار |
1947/12/09
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|