ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە
Appearance
| ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە | خوا دایڕشتووە، لەنگەری ئەرزە |
| بۆیە شاخی زۆر لەم خاکە دایە | زەمینەکەمان جونبوشی تیایە |
| ئەمەندە سەختە نابێ بە ڕێگا | خوا بۆیە هێندە بەفری تێدەکا |
| بەرەودوا ئەمساڵ خەڵک دێن لەو خوارە | داری بەردارە جێی سایەدارە |
| ڕۆژێ دارتاشێک چووبووە سەفەر | گەییە کانییەک سێبەری لە سەر |
| لێی حەسایەوە سەری هەڵبڕی | لقێ داری دی بە مشار بڕی |
| دار هاتە زوبان وتی دنیایە | بۆیە بەدکاری وەکوو تۆی تیایە |
| تا ئەو کەسانەی کە دار ئەنێژن | قەدریان دەرکەوێ، چاکەیان بێژن |
| دەشتی شۆرەزار هیچی لێ ناڕوێ | لێرە لە سەر بەرد دار و گیا ئەڕوێ |
| کێو نموونەیە بۆ حاڵی بەشەر | چەند ماندوو ئەبی تا ئەگەیتە سەر |
| لەگەڵ سەرکەوتی ئینجا بە ناچار | ملی ڕێ دەگری یاڵڵا سەرەوخوار |
| «أَکْمَلْتُ لَکُمْ دِینَکُمْ» کە هات | «یاری غار» گریا، ئاو بە چاویا هات |
| فەرمووی پێغەمبەر تەشریفی ئەڕوا | عادەتە کەماڵ زەواڵی لە دوا |
| زیندەگی و برەو بۆ کێ سەر ئەگرێ؟ | هەرچی هات ئەڕوا، هەرچی زا ئەمرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 606
1940/08/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|