ئەم خەڵکە بۆیە زستان دڵ نەرمە
Appearance
| ئەم خەڵکە بۆیە زستان دڵ نەرمە | بە زستان خاکی سرووشتمان گەرمە |
| خاک دایکە بۆیە بۆمان دڵسۆزە | ئاگر یش باوکە بۆیە بە سۆزە |
| چی بکەین! باوکمان جینسی خەشینە | دایک بە دەستیەوە داییم غەمگینە |
| مەڵێن کە ئادەم حەوا تەفرەی دا | خۆی وا نەبوایە چی دەکرد حەوا |
| ئەوی بە قسەی ژن تەفرە ئەخوا | ئەوە پێی دەڵێن: فەقیری خوا |
| هەرچی بە عەقڵی خەڵکی تر ئەکا | مەقەس بە زۆری پەنجە کار ئەکا |
| بەڵام شەیتانی ئینسان ئینسانە | با ئاغام پاشام تەفرە ئاسانە |
| خۆزگە ئەوانەی پیشەیان وایە | جارێکیش جاڕیان بۆ بدرایە |
| نوشست نایێنی لەگەڵ پیاو چاکا | کەچی ئەبینی کەس ڕووی تێ ناکا |
| لە لای هامڕازی قسە خۆشەکان | غەیبەت خۆشترە لە دەنگی قورئان |
| مانگی ڕەشەمێ شوکر بەسەرچوو | مڕمیاو مڕمیاوی داوودمان لاچوو |
| دەرخۆنەی سەری دیزە لاچووە | ئەڵێن: پشیلە سوور کەتنی کردووە |
| سەگ لە پشیلە بە وەفاترە | کەچی پشیلە قەدری زیاترە |
| چەن خۆشە لەگەڵ یاری باوەفا | ڕابوێری دائیم بە زەوق و سەفا |
| گەردی چڵوچۆت لە دڵ نەنیشێ | با دوژمن باری خەفەت بکێشێ |
| هەزار بانقەنۆت ئەوە نایێنێ | دۆستێ دڕکێکت لە پێ دەربێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 557 و 159
1939/02/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|