ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە
Appearance
| ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە | بە شۆڕی سەودای دیدەم نمناکە |
| بە تماشای دوور تێری لێ ئەخۆم | کەی دەم گەیشتە سینەی خۆم، ئەخۆم |
| من بە سەر ئەودا ئەویش لەسەر من | بە یەکتر شاد بین بە کوێری دوشمن |
| لەمەودوا ئەگەر ئێواران یاران | لە دووم بگەڕێن وام لە کۆساران |
| کارێزی شەریف، دەمی بەربەیان | بریقە و وێنەی سینەی بەر بەیان |
| ئارامگای شۆخی دیدەمەستانە | ڕشێنەی ڕوخسار حەسرەتکێشانە |
| لە گردی یارە چاوم لێیەتی | نازانم وێڵی سەودای کێیەتی |
| یاخوا ئەوکەسەی کە ئەم دوو ساڵە | لێم کەوتەگیزە وەک زەردەواڵە |
| نەیهێشت ئاگری یارە بگڕێ | چەقۆی ئاهی من جەرگی هەڵدڕێ |
| بە نەشئەی بەهار لەو مێرغوزارە | کۆ ئەبوونەوە خەڵکی ئەم شارە |
| سەیری شیرینی وڵاتیان ئەکرد | داخی زستانیان لە دڵ دەرئەکرد |
| نیشتمان بە سەیر دێتە بەر چاومان | بە «حب الوطن» بەرز ئەبێت ناومان |
| من زەوقی شیعرم بە چەشم ئەندازە | شنۆی بەیانم لەگەڵ هامڕازە |
| ئەمەوێ گۆیژە و ئەزمڕ بێت بەڕێم | وەک قەیسی دوجەیل پیایا بگەڕێم |
| لەگەڵ باڵندە و دڕندەی یار بم | وەک تاقتاقکەرە شەوان بێدار بم |
| هەر جێیەک خاکی وڵات پڕ نم بێ | هەر شوێنێ دانەی ئاو لە سەر لم بێ |
| ئەو جێیە جۆشی گریانی منە | ئەوە هەواری هاواری منە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|